زارى کرمانجى:
دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەڕەکی عەرەفەی پارێزگای کەرکووک کرایەوە، بەرپرسانی مەکتەبەکەش دەڵێن: دەبینە مایەی تەبای و ئاشتی و پێکەوە ژیان لە کەرکووک.
دوای تێپەڕینی نزیکەی هەشت ساڵ بەسەر ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 5ـی نیسانی 2025 بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای پارتی، لە گەڕەکی عەرەفەی کەرکووک دەکرێتەوە.
دێدەوان کوێخا جەلال، ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنەکە دەڵێت: ”ئەمڕۆ دوای نزیکەی هەشت ساڵ بەسەر ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دەکەینەوە، دڵنیابن ئێمە دەبینە مایەی تەبای و ئاشتی و پێکەوە ژیان لە شاری کەرکووک، بە پشتیوانی خوای گەورە خزمەتێکی زۆر بە شاری کەرکووک دەکەین”.

































































