زاری كرمانجی-سۆران
سەرۆكوەزیرانی عێڕاق دەڵێت : هەرچەندە هەندێک کەس هەبوو دەیناویست لە شەڕەوە بگلێین”.( بەبێ ئەوەی ناوی ئەو کەسانەو پۆستەکانیان بهێنێت).
محەمەد شیاع سودانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” ناوچەکە بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و گەورەترین تاقیکردنەوەی حکومەتیش ئەوە بوو، چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو قەیرانانەدا بکات کە هەن، سەرەڕای هەڵوێستی نەگۆڕی بۆ دۆسیەی فەلەستین.”
سوودانی دەڵێت، “بە مامەڵەکردنی ژیرانە و بەرپرسیارانە توانیمان عێراق بپارێزین و رێگە نەدەین بچێتە نێو شەڕ، هەرچەندە هەندێک دەنگی هەڵچوو و پەلەکار هەبوون دەیانویست عێراق ببەنە نێو شەڕ و ململانێکانەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لە دۆخی ئابووریی وڵاتەکەی کرد و گوتی، “ناتوانین ئاییندەی وڵات تەنیا بە نەوتەوە گرێ بدەین، بەتایبەتی کە عێراق خاوەنی توانای کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتیارییە. وڵاتەکەمان بە پێگە جوگرافییەکەی وەکو رێڕەوێکی بازرگانیی جیهانی جیادەکرێتەوە، هەربۆیە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدانمان دەستپێکرد.”































































