زاری كرمانجی-سۆران
هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی نووسیویەتی ” درەنگانی ئەمشەو بۆکاتی بەرەبەیان شەوی هەینی لەسەر شەممە لەئەنجامی درێژبوونەوەی دوو نزمەپەستان کەیەکەمیان سەرچاوەکەی لەدەریای سوورەوەیە،دووەمیانلەدەریای ناوەڕاستەوەیە، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێرکاریگەری شەپۆلێکی تاوەبارانی بەهاری بەهێز و هەورەبروسکەو تەرزە سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لەم ناوچەنە باران و تەرزە دەبارێت هەولێر و دهۆک و موسڵ و کەرکوک و گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران و زاخۆ و کۆیەو دەوروبەری و دەشتی قەراج و کەندیناوە و شەمامک وگوێڕ و دیبەگەو سەرگەڕان و مەخمور چەقی شەپۆلەکە دەکەوێتە ڕۆژی شەممە لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆ بۆ ئێوارەی ڕۆژی شەممە ئەگەری بارانبارینی زۆرباش هەیە”.
زیاترروونیكردۆتەوە ” بەبڕ و جۆری بارانبارین بەپێی شوێن دەگۆڕێت لەسنووری پارێزگای هەولێر و کەرکوک و موسڵ و دهۆک ئەگەری بارانی مامناوەند هەیە لەهەندێ کات ئەگەریتاوەباران و هەورە بروسکەی بەهێز هەیە،لەسەنتەری پارێزگای سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی و پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران و باکووری خۆرهەڵاتی هەولێرو کەرکوکئەگەری هەیە زۆرترین بڕی بارانی لێببارێت بەڵام زۆرترین بڕی باران لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەبێت، پێشبینی دەکرێت لەهەندێ ناوچەی ( 30 _ 50)ملم باران ببارێت ،ناوچەکانیدهۆک و هەولێر و کەرکوک و زاخۆ موسڵ بەپلەدوو ئەگەری بارانبارین هەیە بڕەکەی لەنێوان (10 _ 20 ) ئەگەر هەیە لەبەشێک لەوناوچانە لەوڕێژەیەش زیاترببارێت، لەهەندێ ناوچەیهەرێمی کوردستان ئەگەری دروستبوونی هەوری سوپەرسێڵ هەیە کەزۆرترین بڕی بارانی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە لەهەندێ شوێن ، لەهەندێ شوێن ئەگەریبارینی تەرزەی قەبارەگەورە هەیە”.































































