محەممەد مەحموود- سۆران :
لەماوەی 24کاتژمێری رابردوو زۆرترین باران لە قەزاکانی رواندزو سیدەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران باریووە و لەتەوای قەزاکانی تر، جگە لە مێرگەسۆر باران بارینی ئەمساڵ نەگەیشتۆتە 300مللیم .
مەقبیلا مزووری، بەرپرسی هۆبەی کەشناسی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران ئاماری 24کاتژمێری رابرووی لە رێگەی زاری کرمانجییەوە بڵاوکردەوە رایگەیاند ” لە ئیدارەی سۆران لە ماوەی 24کاتژمێری رابردوو تەنها لە خەلیفان باران نەباریووه، زۆرترین بارانیش لە قەزاکانی رواندزو سیدەکان بووە،تێکڕای باران بارینی ئەمساڵیش جگە لە مێرگەسۆر کە گەیشتۆتە 401ملیم ساڵی پار تا ئەم کاتە 2146ملیم بارانی لێ باریبوو، لەقەزاکانی تر تێکڕای باران بارین نەگەیشتۆتە 300مللیم.































































