محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاوی کردووەتەووە:“ ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر، لەجۆری ترێلە، قلاب و لۆری دەکەینەوە، کەوا رۆژی هەینی 2025/4/4 هاتووچۆ کردن لە سۆران بۆ هەولێر بە پێچەوانە هەولێر بۆ سۆران قەدەغەیە، ماوەکەی لە کاتژمێر (1)ی دوای نیوەرۆ تا کـاتژمێر (10)ی شەو بەردەوام دەبێت، بە مەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵی لەناوچە گەشتیاریەکان، بەتایبەتی گەلی عەلی بەگ.
ئەمەش خراوەتەڕوو:“ داواکـــارین لە شوفێران پابەندی ئاگاداریەکەمان بن بە پێـچەوانەوە رێکاری یاساییان لە بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.
بڕیارە سبەی گەشتیارێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و عێراق روو لە شوێنە گەشتیاریەکانی ئیدارەی سۆران بکەن،
































































