مستەفا دۆلەمەری- زاری کرمانجی:
عەبدوڵڵا شێرکۆ ، بەرێوبەری بەشە ناوخۆیەکانی زانکۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند :” دوو بەشە ناوخۆیمان لە ناو کەمپی زانکۆدا هەیە کە هەردووکیان تایبەت بە کچانن، بەڵام تا ئێستا تەواو نەکراون و هۆکارەكەشی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو کۆمپانیایە کێشەی یاسای هەبووە”.
گوتیشی : ” ئەو دوو بەشە ناوخۆیانە جێگەی هەزار قوتابی دەبێتەوە، لە پلانمان دایە کاتێک ئەو بەشە ناوخۆیانە تەواو کران، قوتابیە کچەكان لەم دووبەشە ناوخۆیانە شوێنیان دابین بكرێت، هەروەها قوتابییە كوڕەكانیش لە نزیك زانكۆ بەشە ناوخۆییان بۆ دابین بكرێت”.