زاری كرمانجی-سۆران
كارمەندانی كۆمپانیای پاككەرەوەی هیز و بال بەردەوامن لە پاككردنەوەی شار و شارۆچكەكان، لە قەزای رواندز سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، گەشتیاران ژینگە ناپارێزن و كۆمپانیاكە لە رێگەی زاری كرمانجی داواكاری لە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەكات .
بیلال ساڵح لە بنكەی هیزل و بال بۆ پاككرددنەوە، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” بەو پێیەی زۆرترین ناوچەی گەشتیاری كەوتوونەتە سنووری قەزاكەمان و پشووەكانی جەژنیشە، ڕێژەیەكی زۆری گەشتیار روویان لە ناوچەكەمان كردووە، شەو و ڕۆژ كۆڵمان نەداوە بۆ پاكڕاگرتنی شارەكەمان، بەڵام گەشتیاران ژینگە و ناوچە گەشتیارەكان پاكڕاناگرن و بەردەوام ژینگە پیس دەكەن، ئەمەش ئەركی ئێمەی زۆر قورس كردووە.
زیاتر گووتی:” شەوی رابردوو تا كاتژمێر یەك و نیو، خەریكی خاوێنكردنەوەی پاشماوەی گەشتیاران و هاووڵاتییان بووینە لە دۆڵی ئاكۆیان بووینە، ئەمرۆش لە سبەینێ زوو سەرقاڵی كاری خاوێنكردنەوەین لە بێخاڵ، بەشێوەیەكی گشتی شەوڕۆژ كاردەكەین پێویستیشە گەشتیاران و هاووڵاتییان ڕاچاوی ئەو شوێنانە بكات و لەگەڵ ئێمە هاوكاربن.































































