زاری کرمانجی:
مارك روتە، سكرتێری گشتی ناتۆ، لەبارەی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا و هەوڵەكان بۆ ئاگربەست رایگەیاند: “رووسیا پێشنیازی ئەمریكای بۆ ئاگربەست رەتكردووەتەوە”.
ئەوەی بەلامانەوە گرنگە دەبێت خاكی وڵاتانی ناتۆ پارێزراو بێت.
– دەبێ دڵنیاببینەوە كە جەنگی رووسیا و ئۆكراینا كۆتایی دێت.
– باشترین كار ئەوەیە رووسیا لەخاكی ئۆكراینا بكشێتەوە بۆ ئەوەی ئاگربەست بكرێت.
– نابێ رێگە بدرێت رووسیا خاكی زیاتر لە ئۆكراینا داگیر بكات.

































































