مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی:
هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەما و چەند ئامانجێکی سەربازیی دیکە لە شارەکە بەردەوامی هەیە و رادیۆی سوپای ئیسرائیل یش بڵاوی کردەوە «نزیکەی 300 تیرۆریستی سوپای نوێ سووریا کە لە نێویاندا چەندین چەکداری بیانی داواکراو لە ئەنجامی بۆردوومانی سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی حەما کوژراون.»
🔹 هاوکات بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکانی سووریا لە بۆردوومانی فڕۆکەخانەی سەربازی تەیفور سێ ئەندازیاری تورک کوژراون .
🔹 لە شاری دەرعا، دەنگۆی چەک هەڵگرتنی خەڵک و رووبەربوونەوەیان لەگەڵ سوپای جۆلانی هەیە و لە چەند شوێنێک شەڕ لە نێوان هەردوولا روویداوە .































































