زاری كرمانجی:
بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، دوێنێ چوارشەممە ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، “چانسی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران سنووردارە”. ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەگەر ڕێککەوتن لەگەڵ تاران نەکرێت، ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی نزیکە لە حەتمی.”
هاوکات ڕۆژنامە دەیلی مەیلی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا کە لە زاری سەرچاوە باڵا سیاسی، سەربازی و دیپلۆماسییەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە: “
پێشتر هەڕەشەی ڕێوشوێنی سەربازی لە دژی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران ورووژێنرابوو، بەڵام ئێستا بەڵگەی ڕوون هەیە کە ئەمجارە ئەمریکا و ئیسرائیل بەنیازن لە دەرەوەی هەڕەشەی زارەکی مامەڵە بکەن.”
ڕۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی بە پشتبەستن بە “سەرچاوە نزیکەکان لە ئیدارەی ترەمپ”، وێڕای ئاماژە بە هەڕەشەی ترەمپ بۆ بۆردومانی ئێران، نووسیویەتی: “ئەگەر کۆماری ئیسلامی بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە ڕازی نەبێت و دەست بە هەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەکات، تا مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ نامێنێت”.

































































