زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
دوای ئەوەی لە ڕۆژی چوارشەممە هاووڵاتییەكی سنووری قەزای مێرگەسۆر بێسەرو شوێنن ببوو، تەرمەكەی لە چیایی برادۆست دۆزرایەوە.
کەسێکی نزیک لە ونبووەکە بە زاری کرمانجی گوت ”ئەردەوان حەسەن تەمەن ۳۷ ساڵ لە دوێنێوە ونببوو لە چیای برادۆست تەرمەکەی دۆزراوەتەوە”.
بەپێی زانیارییەكان: ” هۆکاری مردنی ئەو هاووڵاتییە لە شاخ کەوتووەتە خوارەوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.































































