مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ڕایگەیاند گەورەترین كونسوڵخانەمان لە هەولێر دەكەینەوە
تامی بروس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “مانگی داهاتوو گەورەترین كونسوڵخانەمان لە دونیا لە هەولێر دەكەینەوە،”
گوتیشی “كردنەوەی كونسوڵخانەی نوێی ئەمەریكا لە هەولێر، دۆستایەتی و هاوبەشییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان زیاتر دەكات.”
لە بارەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گوتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێ “پێكهێنانی حكومەتێكی خۆڕاگر لە بەرژەوەندیی ئاسایشی ناوچەكەیە و خوازیارین هەنگاوەكانی ڕاگەیاندنی حكومەتی نوێی هەرێم هەنگاوێكی ئەرێنی بن.”
هانی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمیش دەدات بۆ ئەوەی هەرچی زووە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكبهێنرێت.































































