زاری كرمانجی-سۆران
بڕیارە ناوەڕاستی ئەم مانگە نرخی کارەبای٢٤ کاتژمێری بەشێوەیەکی فەرمی دیاری بکرێت و ئەو کارەبایەی ئێستا هەیە ئەزموونییە
و نامێنێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە، بڕیارە، لە کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لە مانگی چوار بڕیار لەسەر نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بدرێت و بە کۆدەنگی بڕیاری لەسەر دەدرێت نەوەک تەنیا لایەنێک بڕیار بدات.
باس لەوەشکراوە، نرخی هەر کیلۆ واتێک هەر
ئاوا دانانرێت، هەڵسەنگاندن دەکرێت، بە جۆرێک دادەنرێت لەگەڵ گوزەران و ژیانی هاووڵاتییان بگونجێت.































































