زاری كرمانجی – سۆران :
سەرچاوەیەكی سعوودی بە تۆڕی هەواڵی (ئەی 24) ی ڕاگەیاند، سعوودیە، قەتەر و كوێت بە نهێنی تارانیان ئاگادار كردووەتەوە كە ڕێگە نادەن ئەمریكا بنكە ئاسمانییەكانیان بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران بەكار بهێنێت.
ئەم هەواڵە لە كاتێكدا بڵاوكرایەوە كە گرژییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا زیادی كردووە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەم
دواییانەدا هێرشەكانی بۆ سەر حوسییەكانی یەمەن كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن،پەرەپێدا و هۆشداریدا لەوەی تاران بە بەرپرسیار دەزانێت لە گەمارۆی حوسییەكان بۆ سەر دەریای سوور.
لە كاتێكدا ترەمپ باسی لە خواستی خۆیكردووە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی نوێ سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، هەڕەشەی ئەوەیكردووە كە ئەگەر ڕێككەوتنەكە نەكرێت، “بۆردومانی بێ وێنە” چاوەڕێی كۆماری
ئیسلامی ئێران دەكات.
سەرچاوەكە هەروەها دووپاتی كردەوە كە سعوودیە و كوەیت ئێرانیان ئاگادار كردووەتەوە كە تەنانەت بەشداری ئۆپەراسیۆنی پشتیوانیشناكەن، وەك سووتەمەنی كردن یان فڕۆكەی سیخوڕیی ئەمریكا.
































































