زاری کرمانجی-سۆران :
مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان، مووچەی مانگی ئاداریان وەرنەگرتووە و زاری کرمانجی کاتی دابەشکردنی مووچەکەیان ئاشکرا دەکات .
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” نوسراوی فەرمی بۆ دابەشکردنی مووچە کراوە وسەرەتایی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە، ئاشکرای کرد:’ هیچ گرفتێک لە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دروست نەبووە، هۆکاری دابەشنەکردنی بۆ تەواو نەبوونی ڕێکارە کارگێڕیەکان دەگەڕێتەوە، چونکە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆی کوردستانە .
رۆژی 25ـی ئابی 2024، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، مامۆستایانی وانەبێژ بکات بە گرێبەست کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسن.
دوای ئەو بڕیارە وەزارەتی پەروەردە لیستی مامۆستایانی گرێبەستی رەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، “لەسەرەتای مانگی ئەیلولی 2024ـەوە، مامۆستایانی وانەبێژ مووچەی گرێبەستیان بۆ خەرجدەکرێت بەگوێرەی رێنمایی دارایی ژمارە 10ـی ساڵی 2019”.
































































