زارى كرمانجي – سؤران :
لە ڕۆژی 1ی 4ی 2025، لە کاتێکدا کە خەلَکی پارێزگای دهۆک لە ڕێوڕەسمەکانی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی ئەکیتۆ بوون، کەسێکی هەڵگری بیروباوەڕی تیرۆریستیی سەر بە دا*عش بە ئامێرێکی تیژەوە لە ناوبازاڕ هێرشی کردە سەر هاووڵاتییان و دوو کەسی بریندار کرد.
دەستبەجێ هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک کەسی هێرشبەریان دەستگیر کرد کە خەڵکی سووریایە.
لێکۆڵینەوە لە سەر بابەتەکە بەردەوامە و لە دوای کۆتاییهاتنی، دەرەنجامەکان بۆ هاووڵاتییان و ڕایگشتی ڕادەگەیەنین.


































































