زاری كرمانجی – سۆران :
بوونی نائاسایی دوو فڕۆكەهەڵگری ئەمەریكا لە ناوچەكە، لەوانەش كەشتیی كارل ڤینسۆن كە بە فڕۆكەی جەنگی دزێوی F-35C تەیاركراوە، نیشاندانی دەسەڵاتی ئەمریكایە لە كاتێكدا دۆناڵد ترەمپ دوو بژاردەی بە ڕێبەری كۆماری ئیسلامی داوە: ڕێككەوتنیان یان بۆردومانی دامەزراوە ئەتۆمییەكان.
پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریكا، فەرمانی ناردنی كەشتی جەنگی دووەمی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەركرد، ئەمەش لەكاتێكدایە كەگرژییەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی بەردەوام لە هەڵكشاندان و واشنتۆن پێداگری لەسەر بەردەوامبوونی هێرشەكانی بۆ سەر حوسییەكان، گروپێك كە تاران پشتیوانییان لێدەكات.
بەگوێرەی ماڵپەڕی بلومبێرگ، كەشتیی كارل ڤینسۆندوای تەواوكردنی مانۆڕە سەربازییەكان لە ناوچەی هیندستان و زەریای هێمن دەچێتە ناوچەكەوە. وەزارەتی بەرگریش ئەركی گروپی هێرشی كەشتیی فڕۆكە هەڵگری “هاری ئێسترومان”ی لە ناوچەكە ڕاگەیاند.
شۆن پارنێل، وتەبێژی باڵای پنتاگۆن لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، هێگسێت فەرمانی بە هاری ئێس ترومان كردووە” كە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدابمێنێتەوە بۆ ئەوەی “پشتیوانی لە ڕێگریكردن لە ناوچەكە و هەوڵەكانی پاراستنی هێز بكەن”.
دەستەی ئەركەكە لەلایەن كەشتیی فڕۆكە هەڵگریUSS Harry S. Truman لە ناوەڕاستی مانگی كانوونی دووەمدا گەیشتە ناوچەی بەرپرسیارێتی CENTCOM كە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوەبۆ بە شداری كردن لە شەڕی هێزی دەریایی ئەمریكا دژی حوسییەكان لە یەمەن بوونی نائاسایی دوو فڕۆكە هەڵگری ئەمریكی لە ناوچەكەدا نمایشكردنی دەسەڵاتی ئەمریكایە لە كاتێكداكە دۆناڵد ترەمپ دوو بژاردەی پێشكەش بە سەرۆكی كۆماری ئیسلامی كردووە: ڕێككەوتنێك یان بۆمبی پێنتاگۆن ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند كە ئەمریكا ئەركی فڕۆكە هەڵگرێكی لە ڕۆژهەڵاتیناوەڕاست درێژكردەوە و فڕۆكەیەكی دیكەی بۆ ناوچەكە دەنێرێت لە هەفتەكانی ڕابردوودا، دوای هۆشدارییەكەی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە هێرشەكان لە دەریای سوور، و هێزیئەركی ترومان بەشداری ئەم ئۆپەراسیۆنانەیان كردووە.
































































