زاری كرمانجی-چۆمان:
گۆمی بیكۆدیان دەكەوێتە زنجیرە چیای حەساری سەكران لە قەزای چۆمان لە ناوچەی باڵەكایەتی كە بەرزی لە ئاستی دەریاوە (3200) مەترە، بە بەرزترین گۆم لە عێراق و هەرێمی كوردستان دادەنرێت و بەردەوام بەفری لێ دەمێنێتەوە”.
گەشتیاران و چالاكوانانی شاخەوانی نزیكەی هەشت كاتژمێر رێگا بە پیادە دەبڕن بۆ سەركەوتن بە لوتكەو گەیشتنیان بە گۆمەكە.
وێنەكان لە ئەكاونتی (هەڵگورد چۆمانی) وەرگیراون


