مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات كەشتی و فڕۆكەی جەنگی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن و چەند بەرپرسێكی سەربازیش بە میدیاكانی وڵاتەكەیان ڕاگەیاندووە “هەفتەی ڕابردوو شەش فڕۆكەی ‘ B-2’ كە هەڵگری مووشەك و چەكی ئەتۆمەیە، گواستراونەتەوە بۆ بنكەیەكی سەربازی ئەمەریكا و بەریتانیا لە دوورگەی دیگۆگارسیا لەناو زەریای هیندی،”
بڕیارەكە لە لایەن پیت هێگێست، وەزیری بەرگری ئەمەریكا دراوە، بە تایبەت دوای هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر حووسییەكان و گرژییەكانیان لەگەڵ ئێران.
بە پێی بۆچوونی شارەزایانی سەربازیی، فڕۆكەی B-2 كە ‘شەبەح’ لەلایەن ئەمەریكاوە جووڵەی پێ ناكرێت، ئەگەر بۆ بەكارهێنان، یان لە ناو بردنی ئامانجێكی گرنگ نەبێت.
هێزی ئاسمانی ئەمەریكا 20 فڕۆكەی B-2 كە ‘شەبەح’ ی هەیە، كە خاوەنی تەكنۆلۆژیای زۆر بەرز و خۆدزینەوەیە لە ڕادار و چەندین تۆن بۆمب و چەكی ئەتۆمی یش هەڵدەگرێت .

































































