مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ڕایگەیاند گەورەترین كونسوڵخانەمان لە هەولێر دەكەینەوە .
تامی بروس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “مانگی داهاتوو گەورەترین كونسوڵخانەمان لە دونیا لە هەولێر دەكەینەوە،”
گوتیشی “كردنەوەی كونسوڵخانەی نوێی ئەمەریكا لە هەولێر، دۆستایەتی و هاوبەشییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان زیاتر دەكات.”
لە بارەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گوتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێ “پێكهێنانی حكومەتێكی خۆڕاگر لە بەرژەوەندیی ئاسایشی ناوچەكەیە و خوازیارین هەنگاوەكانی ڕاگەیاندنی حكومەتی نوێی هەرێم هەنگاوێكی ئەرێنی بن.”
هانی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمیش دەدات بۆ ئەوەی هەرچی زووە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكبهێنرێت.
































































