زاری كرمانجی-سۆران
لەم وەرزەی ئێستادا بەهۆی هاتنی وەرزی بەهار، خەڵكێكی زۆر بۆ گەشت ڕوودەكەنە شوێن و سەیرانگەكان، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستان سۆران، چەند رێنماییەك بۆ هاووڵاتییان دەخاتەڕوو.
١- لەكاتی گەشت و سەیران دوور بكەنەوە لە سووتاندنی ماددەی پلاستیك، چونكە جگە لەوەی دیاردەیەكی ناشارستانییە دەبێتە هۆی پیس بوونی ژینگە.
٢- لە كاتی دەرچوون لە ماڵەوە بۆ گەشت و سەیران (كارەبا – غاز) لە سەرچاوەی سەرەكی بكوژێننەوە.
٣- بەهیچ شێوەیەك لەم ناوچانە نزیك مەكەونەوە كە گومانی هەبوونی لوغم و پاشماوەی تەقەمەنیی لێیە ئەمەش لە رێگای تابلۆی ئاگاداری روون كراوەتەوە.
٤- خۆتان دوور بگرن لە سەركەوتن بەسەر شاخەكان كە زۆر جار دەبێتە هۆی وون بوونی رێگاكانتان و رۆیشتن بۆ شوینە سەختەكان و دواتر خلیسكان كە مەترسی لەسەر ژیانتان دروست دەكات.
٥- لە كاتی چوونە سەر رووبار و سەرچاوە ئاوییەكان چاودێری منداڵەكانتان بكەن.
٦- لەكاتی گەڕانەوەتان بۆ ماڵەوە سەرچاوەی ئاگرەكانتان بەتەواوی بن بڕ بكەن، ڕەنگە دواتر سەرهەڵ بداتەوەو زەرەر بە سروشت بگەیەنێت، هەروەها بەمەبەستی پاراستنی سروشت پاشماوەی خۆراك و زبڵ و خاشاك بەجێ مەهێڵن دوای خركردنەوەیان لە شوێنی گونجاو فرێی بدەن.
هاووڵاتییان و گەشتیاران لە كاتی دروست بوونی هەر ڕووداوێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەكانی بەرگری شارستانی بكەن.
(٠٧٥٠٧٩٦٦٣٥٥) – (٠٧٥٠٢٤٠٧١١) – (١١٥)































































