زاری كرمانجی-سۆران
ئیچ قەڵا دەكەوێتە باكووری قەزای ڕواندز، لەسەر ڕێگای سەرەكی (سۆران-ڕواندز) كەئێستا تەنها بەشێك لەدیواری باكوور وكەمێك لەبناغەكەی هاوشێوەی تونێل ماوە، دەردەكەوێت كەئەم قەڵایە لەهەندێك شوێن دیوارەكانی زۆر بەرزن، پێدەچێت دووقات بووبێت، هەروەها دەروازەیەكی گەورەی هەبووە كەبەشی سەرەوەی دەروازەكە شێوەیەكی نیمچە كەوانەیی هەبووە لە سەر گردێكی بەرز هەڵكەوتوو بووە”.
بەپێی لەسەرچاوە مێژووییەكان ئەم قەڵایە زیاتر لە دوو سەدە لەمەوبەر، لەلایەن میر محەمەد فەرمانڕەوایی میرنشینی سۆران، ناسراو بە پاشای گەورەی ڕواندز دروستكراوە، لەدوای گرتنە دەستی دەسەڵات لەدەوورووبەری ساڵانی 1813 بنیاتنراوە”.
مەبەست لەدروستكردنی ئیچ قەڵا، پاراستن و پتەو كردنی شاری ڕواندز بووە، هاوشێوەی چەندین قەڵای دیكە كە لەسەردەمی میرنشینەكە دروستكراون.

































































