زارى کرمانجى:
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، کەشناسێکی کوردیش کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی ڕاگەیاند.
دەشڵێت: سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکەن.
لای خۆیەوە، ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: ”لە سبەینێ و رۆژانی داھاتوو پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی زیاتر تۆماردەکات بەرێژەی سێ تا شەش پلە و لە شەوانیشدا وشکە سەرماکە کۆتایی پێدێت لەگەڵ زیاتر گەرمبوونی کەش لەرۆژدا”.
دەشڵێت: ”سەبارەت بە کەشوھەوای رۆژانی جەژنی ڕەمەزان ئەگەر ھەیە لە یەکشەمەی داھاتوو تا ئێوارەی دووشەممە حاڵەتێکی لاوازی ناجێگیری کەش لە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەستپێبکات بەھۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک لە دەریای سوورەوە بۆ سەر ناوچەکانمان، لەماوەی دوو رۆژی یەکەم و دووەمی جەژنی ڕەمەزان ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەورو ھەندێک کاتیش بارانی کەم دەبارێت لەگەڵ دروستبوونی ھەورە بروسکە لەکات و شوێنی جیاوازدا و لەھەندێ کات و شوێنیشدا تاوە بارانی بەخوڕ دەبارێت بەتایبەت لە سنووری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ناوچە شاخاویەکانی ھەردوو پارێزگاکە رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک نزمدەبنەوە”.































































