زارى کرمانجى:
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، رێگەنادرێت هیچ كەس تۆماری دەنگدانی خۆی بۆ كەركوك بگوازێتەوە.
جومانە غەلای لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ”بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 29 ملیۆن هاووڵاتیی مافی دەنگدانیان هەیە، کە یەک ملیۆن دەنگدەر ئەوانەن کە بۆ یەکەمجارە دەتوانن دەنگ بدەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، قۆناغی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێکردووە، بۆ ئەو مەبەستە لەسەرانسەری عێراقدا هەزار و 70 بنکە کراونەتەوە.
هەروەها ئاشکراشیکرد، لەسەر هەر دەنگدەرێک پێویستە ناو و داتاکانی لە لیستی دەنگدەراندا نوێبکاتەوە و دڵنیاببێتەوە لێی.
سەبارەت بە گواستنەوەی تۆماری دەنگدەران لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە، غەلای جەختیکردەوە، تەنها رێگا بە گواستنەوەی تۆماری دەنگدان بۆ پارێزگای کەرکوک نادرێت.

































































