زارى کرمانجى:
هەردوو بانکی قەڵات و حەمرین لە هەولێر، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری خانەنشنینانی شارستانی دەکەن.
بانکی قەڵات لە هەولێر، لــە ڕاگەیەنراوێکدا ئـــاماژەی بـــەوە کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 26-03-2025، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار (سێ)ـی خانەنشنینانی شارستانی دەکەن. بانکی قەڵات لـــە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەیدا باســی لەوەش کردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەرگای بانکەکەیان بۆ خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی کراوە دەبێت
هەروەها بانکی (حەمرین)ـیش لە کەسنەزان بە هەمان شێوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، مووچەی مانگی ئاداری خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکات.































































