زارى کرمانجى:
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا کە چەند ناوچەیەکی یەمەنیان کردە ئامانج، بەتایبەت پارێزگای سەعدە کە مۆڵگەیەکی بەهێزی گروپی حوسییەکانە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی سەر بە حوسییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا ١٧ هەڵمەتیان بۆ سەر پارێزگای سەعدە ئەنجامداوە، هەڵمەتەکان ببەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە درێژبوونەتەوە بۆ حەرف سوفیان کە بەشێکە لە عەمران و هاوسنووری سەعدە.
هەروەها بەپێی سەرچاوەکانی یەمەن، هەڵمەتەکان لە ناوچەکانی سەحەر و ئەلسالم لە کیتاف، جگە لە ناوچەکانی دیکە چڕبوونەتەوە.

































































