زاری كرمانجی-سۆران
كەریم كاوە بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “بایۆمەتری بۆ زۆربەی وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سنوورەكەمان ئەنجامدراوە، تەنها چەند كەسێك ماون بایۆمەتری بكەن، ئەوانیش لە دەرەوەی وڵاتن بۆ ئەوانەش كەماون پرۆسەی بایۆمەتری بەردەوامی دەبێت، بۆئەوەی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە مووچەو شایستەكانیان بێبەش نەبن”.
گووتیشی: ” هەروەها پرۆسەی هەژماری من بۆ وارس و كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان قۆناغی باشی بڕیووە، هیوادارم گشت مووچەخۆران خاوەنی هەژماری تایبەت بەخۆیان بن، چونكە لەبەرژەوەندی گشتییەوەیە، هەم ئاسانكاری زۆر بۆ مووچە خۆران دروست دەكات و پێویست ناكات زۆر لە نۆرە بمێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە خزمەتگوزارییە جۆاو جۆرەكان سوودمەند دەبن”.