مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕەحیم جەهانبەخش، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێ رایگەیاند “تا ئێستا 22 كەس لەوانەی كە لە پارێزگای ورمێ بێڕێزیان بە كورد كرد دەستگیركراون،” دەشڵێت “هەر كەس بە هەر دروشم و بیانوویەك بیەوێ چەق بخاتە بەردەم ئەو یەكڕیزییە و دەرفەتی فرەچەشنیی جوانی گەلانی پارێزگا بە ئاراستەی ویستی دزێوی وڵاتانی نەیاردا ببات، بەرەوڕووی یاسا و هەڵسوكەوتی یەكلاكەرەوەی پۆلیس دەبێتەوە.”
دوای ئەوەی چالاكڤانانی كوردی پارێزگای ورمێ رۆژهەڵاتی كوردستان، لە رۆژی 18ـی 3ـی 2025 ئاهەنگێكی گەورەی نەورۆزییان بە بەشداری دەیان هەزار كەس بەرێوەبرد، رۆژی شەممە 22ی ئادار، ژمارەیەك لە ئازەرییەكانی دانیشتووی شارەكە و لە رێوڕەسمی شەهیدبوونی ئیمام عەلی، دژی كورد دروشمیان دا و وەك هێمایەك بۆ هەڕەشەكردن گۆپاڵەكانیان بەرز كردەوە.