زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر، لە ڕێگای زاری كرمانجی ڕێنمایی بە هاووڵاتییان دەدات: ” ڕوو لەم شوێنانە نەكەن كە سەربازگەو كۆنە ڕەبایە بوونە و مەترسی مین و تەقەمەنیان هەیە، بەتایبەت لە ئێستا وەرزی بەهارە خەڵكانێك بەمەبەستی هێنان و كۆكردنەوەی گژو گیایی بەهاری و گەشت و سەیران ڕوو دەكەنە ناوچە شاخاوییەكان”.
عەلی عەبدوڵڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر، گووتیشی: ” پێویستە هاووڵاتییان لەكاتی چوونیان بۆ ناوچە شاخاوییەكان هۆشیاری خۆیان بن و لەم شوێنانە نزیك نەبنەوە كە هێمای هۆشیاركردنەوەیان بۆ دانراوە یان مەترسی مین و تەقەمەنیان هەیە، هەروەها لەكاتی بینینی مین و پارچە تەقەمەنی دەستیان لێنەدەن و تیمەكانمان لێی ئاگادار بكەنەوە.