زاری كرمانجی – سۆران :
سوپای ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێكدا ڕایدەگەیەنێت كە دوو بنكەی سەربازییان لە پارێزگای حومس لە ناوەڕاستی سووریا كردووەتە ئامانج .
ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل ئەو بنكە سەربازییانەی بۆردومانكردووە كە لە بنكە سەربازییەكانی تەدمور و تی چواری سوریادا مابوونەوە”.
بەپێی بەیاننامەكە، سوپای ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە هەنگاوەكانی “بۆ لابردنی هەر هەڕەشەیەك لە دژی هاووڵاتییانی دەوڵەتی ئیسرائیل”.
تا ئێستا حكومەتی كاتی سووریا هیچ لێدوانێكی فەرمی لەسەر ئەو هەڵمەتانە نەداوە.
ئەمە دووەم هێرشە بۆ سەر ئەو دوو بنكەیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند” هێرشیان بۆ سەر هەمان بنكە ئەنجامداوە”.