زاری كرمانجی – سۆران :
ئەمڕۆ دووشەممە، حەیدە نەجم، وتەبێژی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق ڕایگەیاند لیستێكیان بۆ باج وەرگرتن لە كەسایەتییە بەناوبانگ و چالاكەكان داناوە كە لە میدیا یاخود سۆشیال میدیادا ژمارەیەكی زۆر فۆڵۆوەریان هەیە.
ڕوونیشیكردەوە كە ئامانج لەو هەنگاوە پاراستنی كۆمەڵگەیە لە ڕەفتار و پروپاگەندەی نەشیاو و ئەو كەسانەش كە لێیانەوە زەرەمەند دەبن دەتوانن لە دەستەی ڕاگەیاندن یاخود لە دادگاكانەوە سكاڵا تۆمار بكەن.
حەیدەر نەجم ڕاشیگەیاند، كۆمەڵێك پێودانگیان داناوە كە دەبێت خاوەنی پەیجەكان پێیانەوە پابەند بن، دیارتینیشیان ڕێزگرتن لە سەروەریی نیشتمانیی و بڵاونەكردنەوەی بابەتێكە كە زیان بە پێگەی عێراق بگەیەنێت یاخود كاریگەریی لەسەر پەیوەندییەكانی دەرەوە دروست بكات و جەختیشیكردەوە كە نابێت بابەتەكان هاندان بۆ توندوتیژی و ئاشوبی ئایینی و ڕەگەزپەرستیان تێدا بێت.
وتەبێژی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێرق ڕاشیگەیاند باجی سەر پەیجەكان بەم شێوەیەیە دیاریكراون:
زیاتر لە پێنج ملیۆن فۆڵۆوەر: ساڵانە یەك ملیۆن دینار
لە 3-5 ملیۆن فۆڵۆوەر: ساڵانە 850 هەزار دینار
لە 1-3 ملیۆن فۆڵۆوەر: ساڵانە 650 هەزار دینار
لە 500 هەزار بۆ ملیۆنێك فۆڵۆوەر: ساڵانە 450 هەزار دینار
لە 100 هەزار بۆ 500 هەزار فۆڵۆوەر: ساڵانە 250 هەزار تا 350 هەزار دینار