مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
رۆژنامەیەكی ئیتاڵی رایگەیاند یەكەمین رۆژنامە لە جیهان كە بە زیرەكیی دەستكرد بەرهەم هێنراوە چاپ و بڵاو دەكرێتەوە .
كلاودیۆ سێراسا، سەرنووسەری رۆژنامەی ئیل فۆگلۆ (Il Foglio) باس لەوە دەكات كە لە دەستپێشخەرییەكدا كار لەسەر بەرهەمهێنانی رۆژنامەیەك دەكەن بە زیرەكی دەستكرد و ڕایدەگەیەنێت”تاقیكردنەوە مانگێك دەخایەنێت و ئامانج لێی نیشاندانی كاریگەرییەكانی تەكنەلۆژیای AI،”
سێراسا دەشڵێت “یەكەم ڕۆژنامەی ڕۆژانە دەبێت لە جیهاندا كە بە تەواوی بە بەكارهێنانی زیرەكیی دەستكرد دروست كراوە ( بۆ نووسین، مانشێتەكان، وەرگێڕانەكان، پوختەكان).”
سەرنووسەری رۆژنامەی ئیل فۆگلۆ ئەم كارە بە تاقیكردنەوەیەك وەسف دەكات بۆ زیندووكردنەوەی رۆژنامەگەری نەك لە ناوبردنی .
هاوكات بە پێی هەواڵێكی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی كە لە سەرەتای ئەم مانگە بڵاو كراوە، وابڕیارە (بی بی سی نیووز) یش (AI) بەكاربهێنێت .