زارى کرمانجى-سۆران:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی پرسەی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر، حاجی میرخان دۆلەمەری کرد و وەک پێزانینێک ئاماژەی بە ڕۆڵ و خەباتی خوالێخۆشبوو کرد.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 23ـی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پیرمام، بەشداریی لە پرسەی کەسایەتیی و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، حاجی میرخان دۆڵەمەری کرد.
سەرۆکی حکوومەت لە پرسەکەدا وەک پێزانینێک ئاماژەی بە ڕۆڵ و خەباتی خوالێخۆشبوو کرد و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەیان کرد و هیوای خواست خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و ئارامیی و دڵنەوایی بە کەسوکاری ببەخشێت.