زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد، بە سەرۆکایەتیی جان کریستۆف کارێ، بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ بانکی جیهانی کرا، لەپێناو گەشەپێدانی ئابووری و پرۆسەی چاکسازی بە ئاراستەی باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.