زاری كرمانجی-چۆمان
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” سێكتەری گەشتیاری لە باڵەكایەتی پێشوەچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیووەو بەهۆی سەرەنج ڕاكێشی ناوچەكە گەشتیارانی ناوخۆی و شارەكانی عێڕاق و بیانی لە هەرچوار وەرزەكانی ساڵ ڕووی تێدەكەن، بەمەش تادێت سێكتەری گەشتوگوزاری لە دەڤەرەكە پێشكەوتن بەخۆیەوە دەبینێت.
هەڵگورد محەمەد ناوەندەیی، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان، گووتیشی: “بەپێی ئەوەی وەرزی بەهارە ڕۆژانە گەشتیاری زیاتر ڕوو لە سنوورەكەمان دەكات، داواكارین لەكاتی سەردانی كردنیان بۆ سەیرانگەو ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری قەزای چۆمان، سروشتی دەڤەرەكە بپارێزن و زبڵ و خاشاك و پاشماوەی خواردن و خۆراكاكانیان لەدوای خۆیان كۆبكەنەوە و بیخەنە ناو كیسەیەك لە شوێنی گونجاو دای بنێن و ژینگەی دەڤەرەكە بپارێزن”.