مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە گوێڕەی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان تەنیا لە ساڵی 2024، هەشت هەزار و 939 كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە .
ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئامارێكدا ڕایدەگەیەنێت “ساڵی رابردوو هەشت هەزار و 939 كۆچبەر لە رێگەی كۆچ گیانیان لەدەستداوەو ژمارەیەكی پێوانیی تۆماركردووە،” دەشڵێت “پێدەچێت ژمارەی ڕاستەقینەی مردن و بێسەروشوێنبوونی كۆچبەران زۆر لەوە زیاتر بێت و بەشێكی زۆریان تۆمار نەكراون و ناسنامەیان دیار نییە.”
زۆربەی قوربانیانی ساڵی رابردوو خەڵكی وڵاتانی ئاسیا بوون كە ژمارەیان دوو هەزار و 778 كەس بوون و بە دوای ئەوانیش ئەفریقایی بوون كە دوو هەزار و 242 كەسیان لە رێگەی كۆچدا گیانیان لەدەستداوە .