مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كاتژمێر 9ـی شەوی رابردوو، چەند چەكدارێكی نەناسراو لە ئیستەنبووڵ بە چەكی كلاشینكۆف تەقە لە كونسوڵخانەی عێراق دەكەن و دواتر هەڵاتوون و تا ئێستاش دەستگیر نەكراون.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بارەی رووداوەكەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت “لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی توركیا چاودێریی بەردەوام دەكەین بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە بكرێت و تۆمەتباران سزا بدرێن.”
بە پێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ناوچەكە، تەقەكەرەكان بە ماتۆڕسكیل هێرشەكەیان ئەنجامداوە و لە كامیراكانی ناوچەكە دەركەوتوون، دەشڵێن “هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە و تەنیا چەند گوللەیەك بەر باڵەخانەكە كەوتوون.”