زارى کرمانجى:
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران په‌یامێكى به‌په‌له ده‌گه‌یه‌نێته گروپه چه‌كداره‌كانى عێراق‌و لهمهترسیهكى گه‌وره ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، زانیارییه‌كانیش ده‌ڵێن، قائانی داواكاریهكى به‌په‌له‌ى ئاراسته‌ى گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق كردوه سه‌باره‌ت بهشهڕكردن له‌گه‌ڵ ئهمریكاو ئیسرائیل‌و له‌و ڕوهشهوه هۆشداریى پێداون.
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆیه‌وه ئاشكرایكردوه، ئێران له‌ڕێگه‌ی ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانه‌وه په‌یامێكی به‌په‌له‌ى بۆ گروپه چه‌كداره‌كانى عێراق ناردوه‌و داوای لێكردون خۆیان لهشهڕفرۆشتن به‌ئه‌مریكاو ئیسرائیل به‌دوربگرن.
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوانه، ئێران له‌نامه‌كه‌یدا هۆشداریی به‌گروپه چه‌كداره‌كانى عێراق داوه كه ئهمریكاو ئیسرائیل له‌وه‌ڵامی ئه‌و شهڕپێفرۆشتانهدا، هاوشێوه‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر حوسییه‌كان، هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر به‌غدا.
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌شكردوه، قائانی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق كه ده‌وترێت هه‌فته‌ی ڕابردوو بوه، ئه‌م نامه‌یه‌ی ئێرانی گه‌یاندوه‌ته سه‌ركرده سیاسییهكانو گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق‌و پێی وتون، “ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌و ده‌بێت كاربكه‌ین بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ڕێكارو جوڵه چه‌كدارییه‌كان، چونكه هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌مشێوه‌یه، عێراق ڕوبه‌ڕوی به‌ره‌یه‌كی نوێی شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه”.