زاری كرمانجی-سۆران
هەژار ماهیر عەبدوڵڕەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ری ساڵی كوردی، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیان و ژینگه‌دۆستان ده‌كه‌ین، هیوادارین نه‌ورۆزی ئه‌مساڵمان ساڵی به‌دیهاتنی خه‌ون و خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێت، نه‌ورۆی پێداچوونه‌وه به‌ناخ و ده‌رونمان بیت له هه‌مبه‌ر پاراستنی ژینگه و سروشت، هه‌روه‌ك ده‌زانین نه‌ورۆز بۆنه‌یێکی کولتووری بۆ ڕێزگرتن له ژینگه و هاتنی به‌هار یان بۆنه‌یێکی نه‌ته‌وایه‌تی و ڕه‌مزی خۆڕاگرییه، بۆیه داواكارین وه‌ك فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران ره‌چاوی ئه‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه بن له كاتی هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز:
1) ھەڵبژاردنی داری گونجاو.
٢) سوتانی داری وشک دووکەڵی کەمترە چونکە ڕێژەی شێی کەمترە.
٣)ئەو دارەی بۆ سووتان بەکاردێت هیچ بۆیاغ و ماددەیێکی کیمیایی پێوە نەبێت.
٤)هەڵبژاردنی رێگای گونجاوی دار سووتاندن.
٥)کەمتر بەکارهێنانی ماددەی خاو بۆ کردنەوەی ئاگرەکە.
٦)چاودێریکردنی خێرایی با.
٧)دوورخستنەوەی ئەو کەرەستەو کەل و پەلانەی ئاسان ئاگر دەگرن و دەسووتێن.
له هه‌مووش گرنگتر سووتانی تایه‌ی ئوتۆمبێل و پلاستیك به هه‌موو شیوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، چونكه هوكاره بۆ پیسبوونی هه‌وایە.