مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
میدیاكارێكی ناسراوی عێراق، كە پێشتر گوتەبێژی حكومەتی عێراق بووە ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ ئاڵۆزبوونی زیاتری بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مەترسییەكانی سەر عێراق زێدە تر دەبن و پێشبینی دەكەم وڵاتێك نەمێنێتەوە بە ناوی عێراق و دەشڵێت “لە ئێستادا ناوچەكە ژانگرتوویەتی وەك ئەوەی لە دوای جەنگی یەكەم جیهان ڕووی دا.”
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، میدیاكار و گوتەبێژی (مستەفا كازمی) سەرۆكی پێشووتری حكومەتی عێراق لە واڵی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە “ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێكی زۆر هەستیار تێدەپەرێت و تووشی (ژانگرتن) بووە كە جیاوازییەكی ئەوتۆی لەگەڵ سەردەمی دوای جەنگی جیهانی یەكەمدا نییە،”
تەڵاڵ بە ئاماژەدان بە بەرپرسانی عێراق، دەڵێت “بەرپرسانی لای خۆشمان بە دۆخێكی (ژانگرتن)ـدا تێدەپەڕن، كە جیاوازییەكی زۆری نییە لەوەی دوای یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ڕووی دا.”
دەشڵێت “ئەمە بێعەقڵییەكی سیاسیە كە وڵاتێك بە ناوی عێراق دەسڕێتەوە.”