مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
رۆژنامەی (شەرقلئەوسەت) بڵاوی كردەوە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە حەوت خاڵی سنووری نێوان عێراق و سووریا بڵاو بوونەتەوە و دەستەی حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت بە چەكی پێشكەوتوو و كامێرای چاوێریی ناوچە سنوورییەكانیان توندوتۆڵكردووە.
تا ئێستا حەشدی ناوبراو هۆكاری ناردنی ئەو هێزانەی بۆ ناوچە سنوورییەكانی نێوان عێراق و سووریا باس نەكردووە، بەڵام بەپێی قسەی چاودێرانی سیاسیی پێدەچێت بە هۆی گرژیی و ململانێیەكانی ناوچە سنوورییەكانی نێوان لوبنان-سووریاوە بێت .