سەردار قازی – زاری کرمانجی:
ڕۆژ بە ڕۆژ پلەکانی گەرما زێتر دادەبەزن، بە شێوەیەک ئەگەر زۆرە باران ببارێت.
هەفتەی ڕابردوو بۆ ماوەی دوو ڕۆژ باران بەردەوامی هەبوو، لە هەندێک ناوچەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پتر لە 5ملم باران باری.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشی بڵاو کردووەتەوە، پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزێت.
سبەی یەک شەممە 30ی ئۆکتۆبەر ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
پلەکانی گەرما، یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژانی پێشوو.
سبەی بەرزترین پلەی گەرمی لە سۆران و دەوروبەری 22 پلە دەبێت، ڕەنگە باران ببارێت.
ڕێژەی باران بارین ی بەشێک ناوچەی ئیدارەی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوە بووە: قەزای ناوەندی سۆران 2,3 ملیم، قەزای چۆمان 3,5، قەزای ڕواندز 2,8 ملیم و لە قەزای مێرگەسۆر 5,5 ملیم باران باریوە.
هاوکات لە شارەدێی سیدەکان 2 ملیم باران و شارەدێی خەلیفان 1,4ملیم باران باری.