زارى کرمانجى:
لە ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە،لە ماوەی ساڵی 2024دا، 100 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی و هەراسانکردن لە نوێنەرایەتییەکانی ئاشتیپارێز و پێگە سیاسیەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکاندا تۆمارکراون.
لە ڕاپۆرتێەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژە بەوەکراوە، 65 لەو تۆمەتانە پەیوەندییان بەو ئافرەتانەوە هەیە، کە دەیانگوت دەستدرێژییان کراوەتە سەر و منداڵیان بووە، هەروەها داوای پارەی منداڵەکانیان دەکەن.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتەکەدا بۆ ئەنجوومەنی گشتی ڕایگەیاندووە، ژمارەی قوربانییەکان 125 کەسە، کە ژمارەیان کەمترە لەهی ساڵی 2023، ئەوکات ژمارەی قوربانییەکان 145 کەس بوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە 82%ـی ئەو تۆمەتانە، ئاراستەی دوو نوێنەری ئاشتیپارێزی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە، کە 44 حاڵەت لە کۆنگۆ و 40 حاڵەتیش لە کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست تۆمارکراون.
بەڵام ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە حاڵەتەکانی هەڵسوکەوتی سێکسی نوێنەرایەتییەکانی ئاشتیپارێز لە باشووری سوودان و لوبنان، نوێنەرایەتییە سیاسییەکان لە هایتی، کۆڵۆمبیا و ئەفغانستان کردووە.
گۆتێرێس دەشڵیت، لە ساڵی 2024دا 190 حاڵەتی هەراسانکردنی سێکسی و دەستدرێژیکردنە سەر کارمەندانی ئاژانسەکان هەبووە، بەڵام ؛ە سای 2023، 284 حاڵەت هەبووە، جگە لە 382 حاڵەت کە پەیوەندی بە کارمەندانی ئەو ڕێکخراوانەی کە بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ دەکەن هەبووە.
گۆتێرێس لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2017، بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی سێکسی و هەراسانکردنی کردووەتە کارە لە پێشینەکانی.