زاری كرمانجی-رواندز:
لە شاری رواندز، بەچاودێری (سەرۆك بارزانی) یادی پەنجا ساڵەی كۆچی دوایی تێكۆشەری كوردایەتی ” وەهاب ئاغای ڕواندزی” كرایەوەو پەردە لەسەر پەیكەری لادرا.
عەبدولوهاب محەمەد عەلی ناسراو بە (وەهاب ئاغا) لە ساڵی 1909 لە گۆندی بێشوك سەر بە قەزای رواندز لە دایك بووە، رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە خەباتی شۆڕش و كوردایەتی و رێبازی بارزانی، لە 6 شوباتی ساڵی 1972 كۆچی دوایی كردوە.