مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە و كوشتنی ژمارەیەك سەركردەی باڵای حەماس، ماوەیەك بەر لە ئێستا بزووتنەوەی حەماس لە راگەیاندراوێكدا هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات و دەڵێ ئەگەر بە زووترین كات هێرشەكان رانەگرن، ئەوە دیلەكان باجەكەی دەدەن و دەیانكوژین.
لە راگەیاندراوەكەی حەماس هاتووە “ئیسڕائیل ئاگربەستی شكاند و دەبێت دیلەكانی باجی ئەوە بدەن، ئەگەر بە زووترین كات هێرشەكان ڕانەگرن ئەوە تەواوی دیلەكان دەكوژین.”
هاوكات وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل لە سەر هێرشە ئاسمانییەكەی ئەمڕۆیان بۆ سەر كەرتی غەززە دەڵیت “ئێمە تەنیا سەركردەوە و بازگەكانی حەماسمان كردۆتە ئامانج.”
لە لایەكی دیكەشەوە فرانس پرێس لە سەر زاری بەرپرسێكی سەربازی ئیسرائیل كە نەیویستووە ناوەكەی ئاشكرا بكرێت بڵاوی كردەوە تا ئەو كاتەی پێویست بكات هێرش دەكەن و هێزی سەربازی زیاتر بەكار دێنن، دەشڵێت “تا دیلەكانیان ئازاد نەكرێن لە هێرش ڕاناوەستن.”