51 هەزار پرۆسەی مارەبڕین ئەنجامدراوە و 12 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمار كراون
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، ئامارو داتای ساڵی رابردووی پرۆسەی مارەبڕین و جیابوونەوەی هاوسەرانی لە دادگاكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و بە پێی ئامارەكە “لە سەرەتای ساڵی رابردوەوە تا كۆتاییەكەی، 51 هەزار 18 پرۆسەی مارەبڕین لە داگاكانی هەرێم ئەنجامدراوە و 12 هەزار و 348 حاڵەتی جیابونەوەش تۆمار كراون،”
زۆرترین مارەبڕین و جیابوونەوەی هاوسەران لە شاری سلێمانی تۆمار كراوە كە 18 هەزار و 522 كەیسی مارەبڕین هەبووە و هەروەها پێنج هەزار و 745 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆماركراوە،
لە سنووری (هەولێر) 17 هەزار و 591 مارەبڕین و 3877 حاڵەتی جیابوونەوە و، (دهۆك) 12 هەزار و 199 مارەبڕین و 2033 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراون، هەروەها لە كەركووك و گەرمیانیش 2706 كەیسی مارەبڕین و 728 حاڵەتی جیابوونەوەش هەبووە .
هاوكات لە ئامارەكەدا ئەوەش هاتووە كە 98 پیاو (45) یان لە هەولێر و (19) ە لە سلێمانی و (34) شیان لە دهۆك لە لایەن دادگاكانەوە رێگایان پێدراوە ژنی دووەم بهێنن .