زارى کرمانجى:
وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆسەر حوسییەکانی یەمەن و سەرۆکی ئەمریکایش، داوا لە ئێران دەکات، پشتیوانییەکانی بۆ حوسییەکان رابگرێت.
پیت هێگسەت، وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هێرشکردنە سەر حوسییەکان تا ئەو کاتەی هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکان ڕادەگرن.
لەلایەکی دیکەوە، عەبدولمەلیک حوسی سەرکردەی گروپی حوسییەکانی یەمەن جەختیکردەوە، کەشتییەکانی ئەمەریکا لە دەریای سوور دەکەنە ئامانج وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا.
هەر لەسەر پرسی حوسیەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە ئێران کرد، دەستبەجێ پشتیوانی بۆ حوسییەکان ڕابگرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، کە ئەمریکا بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی دژ بە گروپی حوسیەکانی سەر بە ئێران.