باس لەهەناردەکردنەوە نەوتى هەرێم کراوە
زارى کرمانجى:
سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا کرد و کۆبوونەوە و جەختیان لە پەرۆشی حکومەت کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان.
بەگوێرەی رۆژنامەی سەباح زمانحاڵی حکومەتی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئادار، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەلب ئەرسەلان بەیرەقدار وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرۆشی حکومەتی عێراق کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاریی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا، وەک زیادکردنی دابینکردنی کارەبا.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوە و رایگەیاندووە، حکومەت هەوڵی زۆر دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکان بەردەوامن لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت کە گرێبەستیان لەگەڵ هەرێمدا هەیە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی تەکنیکی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن.