مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی، چەندین بارهەڵگری پڕ لە كەلوپەلی لۆجیستی بەرەو بنكەی عەین ئەسەد بەڕێ كەوتووە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 16ـی ئاداری 2025، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەكانی عێراقی راگەیاند “كاروانێكی بارهەڵگر كە كەلوپەلی لۆجیستی هەڵگرتبوو، بە یاوەریی هێزە عێراقییەكان، بەرەو بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بەڕێ كەوتووە.”
سەرچاوەكە ئاشكراشی دەكات گەیشتنی ئەم كاروانە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی ئەمنی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمەریكایە .