زاری كرمانجی – سۆران :
چالاكوانانى مەدەنی و سیاسی لە بەیاننامەیەكدا هۆشدارییان دا لە مەترسیی جددی لەسێدارەدانی بەندكراوی سیاسی وهريشه مورادی و ئاماژەیان بە مورادی كرد وەك چالاكوانێكی مافەكانی ژنان و شەڕڤانی شەڕی دژ بە داعش، جەختیان لەوە كردەوە كە ڕۆڵێكی بەرچاوی لە بەهێزكردن و هۆشیاركردنەوەی ژنان لە دوای ئازادكردنی كۆبانی گێڕاوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا كە كۆپییەكی گەیشتووەتە ئێران ئینتەرناشناڵ ڕۆژی شەممە 15ـی ئادار، وە بیری هێنایەوە كە مورادی دوای ساڵانێك لە ڕۆژاڤا و برینداربوونی لە كۆبانی بۆ چارەسەر گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان و دواتر بۆ درێژەدان بە چالاكییە كۆمەڵایەتییەكانی چووەتە ئێران، هەروەها ئاماژەیان بەوە كردووە، بەبێ ئەوەی تەنانەت یەك چەكی ساردیش دەستگیركراوەو بۆ ماوەی پێنج مانگ لە ژووری تاكەكەسیدا ڕاگیراوە و فشاری دەروونی و جەستەیی لەسەر بووە.
واژۆكارانی ئەو بەیاننامەیە بە ئاماژەدان بەوەی كە مورادی پێش دەركردنی حوكمی لەسێدارەدان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوكمی لەسێدارەدانی ناڕەوای پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی لە دادگا ئامادە نەبووە، وەبیریان هێنایەوە كە لە بەرگریكردن لە خۆیدا بۆ ڕای گشتی نووسیویەتی: “داعش سەرمان دەبڕێت، كۆماری ئیسلامی سەرمان بەدارەوە دەكات”.